ناچۆ لەسەر لێدانە سزاکەی رۆناڵدۆ هاتە دەنگ

16-06-2018
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن ناچۆ فێرناندێز، رۆناڵدۆ، مۆندیال
A+ A-

رووداو - هەولێر

ناچۆ فێرناندێزی بەرگریکەری لای راستی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لەسەر ئەو لێدانی سزایە هاتە قسە کە لە یاری دوێنێی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و پۆرتوگالدا بەهۆی ناچۆوە بۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆ گیرا و بەهۆیەوە گۆڵی یەکەمی پۆرتوگالی تۆمارکرد.

ناچۆ لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی مارکا ئاشکرایکردووە ئەو بەر رۆناڵدۆ کەوتووە لە نێو هێڵی سزادا، بەڵام بەو شێوەیە نەبووە کە شایستەی لێدانی سزا بێت.

ناچۆ زیاتر گوتویەتی لە راستیدا بەرکەوتن لە نێوان من و رۆناڵدۆدا هەبوو، دەمویست قاچم بهێنمە دواوە، بەڵام لەوکاتەدا قاچم بەر قاچی کەوت و دواتریش تەکنەکۆژیای ڤار حاڵەتەکەی بە لێدانی سزا دانا، بەڵام ئەگەر من ناوبژیوان بوومایە لێدانی سزام ئەژمار نەدەکرد.

لەبارەی فێرناندۆ هیێرۆی راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی ئیسپانیاوە، بەرگریکەرەکەی ریال مەدرید دەڵێ هیێرۆ کاپتنی هەڵبژاردە و ریال مەدرید بووە، ئەزموونی زۆری هەیە و ئەگەر یەکێک هەبێت و بەهاکانی ئیسپانیامان بۆ بگوازێتەوە، ئەوە بە دڵنیاییەوە هیێرۆیە، شانازم بەوەی لە ژێر دەستی ئەودا مەشقدەکەم.

لەبارەی ئەو گۆڵەوە کە لە هەڵبژاردەی پۆرتوگالی تۆمارکرد، ناچۆ دەڵێ خۆشحاڵم بە یەکەم گۆڵم لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا و لەوەش گرنگتر پێموایە یەکسانبوونەکە ئەنجامێکی باشە بۆ ئێمە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە