دوو یانەی کوردستان بۆ گەیشتن بە خولی نایاب کەوتنە یەک کۆمەڵە

16-06-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن خولی پلە یەکی عێراق
A+ A-

رووداو - هەولێر

تیروپشکی خولی پلە یەکی عێراق، بۆ رکابەرییکردن لەسەر گەیشتن بە رکابەرییەکانی خولی نایابی عێراق بۆ وەرزی داهاتوو راکێشرا و هەردوو یانەکەی باشووری کوردستانیش کەوتنە یەک کۆمەڵە.

تیروپشکەکە لە بەغدا راکێشرا، هەردوو یانەی زاخۆ و برایەتی کە رکابەری لەسەر گەیشتن بە خولی نایابی عێراق دەکەن، کەوتنە کۆمەڵەی دووەم و رکابەریی یەکدی دەکەن.

کۆمەڵەی یەکەم، لە یانەکانی کەربەلا، قاسم، سامەڕا، گازی باکوور، میسان، جنسییە پێکدێت.

لە کۆمەڵەی دووەمدا، یانەکانی برایەتی، زاخۆ، کۆفە، سوق، شیوخ و رومادی رووبەڕووی یەکدی دەبنەوە و لە هەر کۆمەڵەیەکدا یانەیەک دەگاتە خولی یانە نایابەکانی عێراق بۆ وەرزی داهاتوو.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە