كچانى نه‌ورۆز ده‌چنه‌ سه‌ماوه‌

16-09-2016
ئەحمەد سەنگاوی
ئەحمەد سەنگاوی @ahmadsangawe
نیشانەکردن یانەى نەورۆز
A+ A-

رووداو -سلێمانى 

تیپى پایسکیلسوارى کچانى یانەى نەورۆز خۆیان بۆ قۆناخى سێیەم و کۆتاییى پاڵەوانێتى عێراق ئامادە دەکەن، بەڵام ئەمجارە تەنیا بە سێ یاریزان لەسەر ئاستى پێشکەوتووان بەشداریى دەکات، ئەمە لە کاتێکدا ئەم پاڵەوانێتییە بۆ سەرجەم ئاستە جیاوازەکانە، بەڵام وازهێنانى ژمارەیەک پایسکیلسوار لە یانەى نەورۆز راهێنەرەکەى ناچار کردووە، کە تەنیا لەسەر یەک ئاست بەشداریى بکەن.

نەورۆز حەوت ساڵە لەسەر یەک پێشەنگى یانەکانى عێراقى گرتووە، هاوکات زۆرترین یاریزانى لە ریزى هەڵبژاردەى عێراق یاریى کردووە، بەڵام وازهێنانى ژمارەیەکى زۆر لە یاریزانان واى کردووە، کە چیتر نەورۆز یانە درەوشاوەکەى عێراق نەبێت بۆ پایسکیلسوارى.

لەم قۆناخە تەنیا چوار یانە دەچنە کێڕکێى بەدەستهێنانى پلەى یەکەم لە کوردستان هەریەک لە یانەکانى ئافرۆدێت و نەورۆز بەشداریى دەکەن، بەڵام یاریزانەکانى ئافرۆدێت بەهۆى ڕازى نەبوون بەو بڕە مووچەى بۆیان تەرخان کرابوو بڕیاریاندا لە پاڵەوانێتییەکە بکشێنەوە.

بڕیارە لە ١٩ ئەم مانگە بە بەشدارى سەرجەم تیپەکانى کوڕان و کچانى پیسکسلسوارى یانەکانى عێراق و لە شارى سەماوە دوا قۆناخى کبڕکێى پایسکیلسوارى ئەنجام دەدرێت  و ماوەى پاڵەوانێتییەکە سێ رۆژ دەخایەنێت.    

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە