ڤیدیۆ؛کاکا بە چاوی پڕ فرمێسکەوە ماڵئاواییکرد

16-10-2017
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ریکاردۆ کاکا
A+ A-

رووداو - هەولێر

ریکاردۆ کاکای بەرازیلی ماڵئاوایی لە هاندەرانی یانەی ئۆرلاندۆ سیتی کرد، دوای ئەوەی دوایین یاریی بەدرێسی ئەو یانەیەوە بەرامبەر یانەی کۆڵۆمبۆس ئەنجامدا لە خولی ئەمریکی ناسراو بە ئێم ئێل ئێس.

لە یارییەکەدا ئۆرلاندۆ بە گۆڵێکی بێبەرامبەر تووشی شکستبوو، بەڵام ئەمە کاریگەریی بەسەر هاندەرانی یانەکەوە نەبوو بۆ ماڵئاواییکردنێکی شاهانە لە ریکاردۆ کاکا، دوای سێ ساڵ یارییکردن لە ریزەکانی ئەو یانەیە.

 پێش دەستپێکردنی یارییەکە هاندەرانی یانە ئەمریکییەکە پێشوازییەکی گەرمیان لە کاکا کرد و یاریزانەکەش بە چاوی پڕ فرمێسکەوە ماڵئاوایی لە هاندەرانی یانەکە کرد.



کارلۆس ئاگوستۆ بارۆس، سەرۆکی یانەی ساوپاوڵۆی بەرازیلی پێشوازی لە گەڕانەوەی یاریزانەکە بۆ بەرازیل و پەیوەندیکردن بە یانەکەی دەکات و گوتی ئێمە ئامادەین هەموو شتێک بکەین بۆ ئەوەی ئەمە رووبدات.

ریکاردۆ کاکای 35 ساڵ سەرەتای کاروانی وەرزشیی لەو یانەیە دەستپێکردووە و دوای ئەوەش لە ساڵی 2003 چووەتە یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە