رووداو – هه‌ولێر
هه‌رده ره‌ئووف بارام جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی سلێمانی به رووداوی راگه‌یاند، یانه‌ی سلێمانی له مافی خۆی خۆشنابێت به دوورخستنه‌وه‌ی له به‌شداریكردن له خولی عێراقدا.
جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی سلێمانی له میانه‌ی به‌شداریكردنی له پرۆگرامی سپۆرت تایم له رادیۆی رووداو، گوتی: " به هۆی بڕیاری دوورخستنه‌وه‌مان له خولی نایابی عێراق و به‌شداری نه‌كردنمان له خوله‌كه‌دا، ناچاربووین یاریزانه‌كانمان به‌ڕێ بكه‌ین، له كاتێكدا ئێمه ماوه‌یه‌ك بوو خۆمان بۆ خوله‌كه ئاماده ده‌كرد و به فه‌رمی له لایه‌ن یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراقه‌وه بۆ به‌شداریكردن له خوله‌كه‌دا ئاگه‌داركرابووینه‌وه".
گوتیشی: "دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی مۆڵه‌تپێدان سه‌ردانی یاریگه‌ی سلێمانییان كرد و ره‌زامه‌ندییان پێشان دا له‌سه‌ر ئاماده‌یی یانه‌كه‌مان، پێیانڕاگه‌یاندین به‌شداریی خوله‌كه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێستا به هۆی یه‌كده‌نگیی ژماره‌یه‌كی زۆری یانه‌كانی عێراق، كه داواده‌كه‌ن خوله‌كه ته‌نیا 20 یانه بێت، ئێمه و یانه‌كانی هه‌ولێر و گازی باكوور و چه‌ند یانه‌یه‌كی دیكه‌ی باشووری عێراق له خوله‌كه دوورخراینه‌وه".
هه‌رده ره‌ئووف كه ساڵانێكی زۆره له بواری وه‌رزشدا كارده‌كات و ئه‌زموونێكی زۆری هه‌یه، ده‌ڵێت: "كێشه ئه‌وه‌یه له عێراقدا نازانین سكاڵا له كوێ تۆماربكه‌ین و كه‌یسه‌كان چه‌ندی پێده‌چێت تاوه‌كو یه‌كلاده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت مافی خۆمان به‌ده‌ست بهێنین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه له مافی خۆمان خۆشنابین و هه‌ڵوێستمان ده‌بێت.
جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی سلێمانی هه‌ر له پرۆگرامه‌كه‌دا گوتی: "پێویسته یانه‌كانی كوردستان به یه‌ك ده‌گه‌ن و به یه‌ك زمانی گفتوگۆ به‌رامبه‌ر به‌غدا بوه‌ستنه‌وه".
جێی ئاماژه‌یه هه‌ر له پرۆگرامی سپۆرت تایمدا دكتۆر عه‌بدوڵڵا مه‌جید سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێریش به‌شداریكرد و ئاشكرایكرد، ئه‌وان له به‌رامبه‌ر دوورخستنه‌وه‌یان له خولی عێراقدا، له فیدراسیۆنی ئاسیا و فیفادا سكاڵا دژی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق تۆمارده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: كه‌یسی ره‌گه‌زپه‌رستی و تایفه‌گه‌ری و كێشه‌ی ئاساییش و هه‌ڕه‌شه‌كان له یاریگه‌كانی عیراقدا دژ به یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق ده‌جولێنین.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ