رووداو – هه‌ولێر
سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید رافائێل ڤارانی به‌رگریكاری یانه‌كه‌ی خه‌ڵاتكرد، دوای ئه‌نجامدانی یاریی ژماره 250ی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا.
ریال مه‌درید شه‌وی رابردوو به 1-0 گۆڵ له لالیگای ئیسپانیا له رایۆڤاییكانۆی برده‌وه و ڤارانیش به‌شداریی له یارییه‌كه‌دا كرد.
ماڵپه‌ڕی ریال مه‌درید بڵاویكرده‌وه، ڤاران درێسێكی تایبه‌ت و یادگاری له لایه‌ن سه‌رۆكی یانه‌كه‌وه پێشكه‌شكرا، كه هه‌شته‌م وه‌رزه بۆ تیپی شاهانه یاریی ده‌كات و ژماره‌ی یارییه‌كانیشی بوونه 250 یاری به درێسی یانه‌كه.
ڤاران له 6 پاڵه‌وانیه‌تییدا تاوه‌كو ئێستا 250 یاری بۆ مه‌درید كردووه، 154 یاری له لالیگا، 65 یاری له خولی پاڵه‌وانانی ئه‌وروپا، 19 یاری له جامی شای ئیسپانیا، 6 یاری له جامی جیهانیی یانه‌كان، 3 یاری له سوپه‌ری ئه‌وروپا و 3 یاریش له سوپه‌ری ئیسپانیا، هه‌روه‌ها تاكو ئێستا 10 گۆڵی بۆ تیپه‌كه تۆماركردووه.
رافائێل ڤارانی فه‌ره‌نسی، كه ته‌مه‌نی 25 ساڵه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌دریددا 15 نازناوی به‌ده‌ستهێناوه، له‌وانه 4 جار نازناوی چامپیۆنزلیگ، 3 نازناوی مۆندیالی یانه‌كان، 3 نازناوی سوپه‌ری ئه‌وروپا، 2 نازناوی لالیگای ئیسپانیا و 1 نازناوی جامی شا و 1 نازناوی سوپه‌ری ئیسپانیا.
ڤاران له 2011 له یانه‌ی لانسی فه‌ره‌نسی په‌یوه‌ندیی به ریال مه‌دریده‌وه كرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ