بەفەرمی واڵکۆت پەیوەندیی بە ئێڤێرتۆن کرد

17-01-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن تیۆ واڵکۆت
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی ئێڤێرتۆنی ئینگلیزی بەشێوەیەکی فەرمی گواستنەوەی تیۆ واڵکۆت، یاریزانی ئینگلیزی یانەی ئارسیناڵی بۆ ریزەکانی راگەیاند.

ئێڤێرتۆن هەواڵی گواستنەوەی یاریزانەکەی لەسەر لاپەرەی فەرمی خۆی لە تویتەر بڵاوکردووەتەوە و نووسیوویەتی بەخێربێیت بۆ ماڵە نوێیەکەت، دوای ئەوەش یاریزانەکە بەشێوەیەکی فەرمی واژۆی لەسەر گرێبەستەکەی کرد و تاوەکو 2021 بووە یاریزانی ئێڤێرتۆن.



واڵکۆت دوای ئەوەی پەیوەندیکردنی بە ئێڤێرتۆن لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا گوتی، دڵتەنگم کە ئارسیناڵم بەجێهێشت، بەڵام لە هەمان کاتیشدا دڵخۆشم کە ئەزموونێکی نوێ لەگەڵ ئێڤەرتۆن تاقی دەکەمەوە.

واڵکۆت لە ماوەی 12 ساڵدا لەگەڵ ئارسیناڵ، 379 یاریی ئەنجامدا و 108 گۆڵیشی تۆمارکرد.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە