هه‌رێز جه‌مال -به‌غداد
رووداوى وه‌رزشى
له پاڵه‌وانێتى گۆره‌پان و مه‌یدانى یانه‌كانى عێراق كچانى یانه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له ئاستى پێشكه‌وتوان و كچانى سیروانى نوێش هه‌رچى تیپه‌كانى باشوور‌و ناوه‌راسته هێنایه زه‌ل زه‌له‌و پله‌ى یه‌كه‌میان ده‌سته‌به‌ركرد .
رێناس سه‌عید،یاریزانى یانه‌ى سیروانى نوێ و پاڵه‌وانى راكردنى 3000 مه‌ترى كچانى عێراق به (رووداوى وه‌رزشى )گوت، به بێ گوێ دان به هیچ ترس و له‌رزێكه‌وه توانیمان به‌شدارى ئه‌و پاڵه‌وانێتییه بكه‌ین سه‌ربارى ئه‌وه‌ى له قه‌یرانێكى دارایشداین به‌ڵام ئه‌نجامه‌كانمان هه‌موو شتێكى بیر بردینه‌وه .
رێناز گوتیشى، تیپه‌كانى كوردستان له به‌غداد هیچ جیاوازییه‌كمان نه‌بوو له‌هه‌ر سه‌ركه‌وتنێكمان به ئاڵاى كوردستانه‌وه نمایشى خۆمان ده‌كرد به‌ڵام یاریزانه عه‌ره‌به‌كان و كارگێریه‌كان زۆریان پێ‌ناخۆش بوو چه‌نده‌ها جار داوایان كرد ئه‌و ئاڵایه بگۆڕین به ئاڵاى عێراق به‌ڵام گوێمان نه‌دایه .
دڵسۆز عوبێدى پاڵه‌وانى یارییه‌كانى سێبازو 100 مه‌تر به‌ربه‌ستێش گوتى، چاودێرێیه‌كى زۆرباشیان ده‌كرین به‌و ئاڵایانه‌وه ته‌نانه‌ت به‌ده‌ست پۆلیسه‌كان بووایه لێیان وه‌رگرتیانه به‌ڵام ئێمه به ئاست و ئامانج و هه‌موو ئه‌و ئاماتجانه‌ى هه‌مان بوو پێكمان چونكه به‌شى زۆرینان چاویان به كورد هه‌ڵنایه‌ت .
شایه‌نى باسه له سه‌ر ئاستى كورانیش به‌شى زۆرى یاریزانه كوره‌كانى كوردستان كه به‌خواستن بۆ یانه‌كانى شورته‌و جه‌یش یارییان كرد پله‌ى یه‌كه‌میان مسۆگه‌ر ده‌سته‌به‌ركرد له‌و پاڵه‌وانێتییه كه زیاتر له 50 یانه به‌شداربوو .
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ