رووداو - دەربەندیخان
هاندەرانى دەربەندیخان بەمشێوەیە پاڵپشتى یاریزانانى یانەکەیان دەکەن
بەهادین بەکر ترسى لە دڵى هاندەرانى دەربەندیخان دروست کرد، کاتێک لە سەرەتاى تایمى دووەم گۆڵى یەکەمى هەڵەبجەى تۆمار کرد، بەڵام زیائەدین بۆ دڵنایى ئەنجامەکە گۆڵى سێیەمى پێشکەشى هاندەران کرد، دیسانەوەى بەهادین بەکر بە تۆمارکردنى گۆڵى دووەمى خۆى و یانەکەى جیاوازییەکەى بۆ یەک گۆڵ کەمکردەوە، بە سێ خولەک پێش کۆتاییهاتنى کاتى یاسایى یارییەکە ناوبژیوان لێدانى سزاى بۆ دەربەندیخان هەژمار کرد. شوان کەمال گۆڵى دڵنایى و سەرکەوتنى بۆ دەربەندیخان تۆمار کرد.
دواى ئەم یارییە دەربەندیخان بە ئەنجامدانى ١١ یاریى توانى کۆى خاڵەکانى بۆ ٢١ خاڵ بەرز کردەوە و بۆ سەرکەوتن بۆ قۆناخى داهاتوو پێویستى بە تەنیا یەک خاڵە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ