رووداو سپۆرتس
یانەی دهۆک لە راگەیاندنی گرێبەستی ئیگۆر ئینریکیی هێرشبەریی بەرازیلی نزیکە و بەپێی بەدوواداچوونەکانی رووداو سپۆرتس تەنیا راگەیاندنی فەرمی ماوە.
ئیگۆر ئێنریکی، یاریزانی یانەی پەرسیکۆ کودوسیی پۆڵەندییە و لەم وەرزەی خولەکەدا لەکۆی 23 یارییدا خاوەنی 21 گۆڵ و چوار ئەسیستە.
محەممەد عوبێد، بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانەکە بە رووداو سپۆرتسی راگەیاند " ئیگۆر، گرێبەستی نوێی دهۆکە و گرێبەستەکەش بۆ وەرزێک نییە، بەڵکو بۆ دوو وەرزە، یاریزانەکە لە خولەکانی ماڵتا، پۆرتوگال و بەرازیلیش یاریی کردووە"
یانەی دهۆک ئەم وەرزە بەهۆی نەبوونی هێرشبەرێکی سەرەڕمی ئاستبەرز دەیناڵاند و هەربۆیە دەیانەوێت بە گرێبەستی ئیگۆر ئێنریکێ کێشەی هێڵی پێشەوە چارەسەر بکەن.
یانەی دهۆک لەم وەرزەدا لە نیوەی دووەم، گرێبەستی لەگەڵ یوسف بن سۆدەی یاریزانی تونسی ئەنجامدا، بەڵام یاریزانەکە بەهۆی پێکانەوە نەیتوانی بەشدارییەکی شایستە بکات لەگەڵ یانەی دهۆک.
یانەی دهۆک ئەم وەرزە لە کۆی 35 یارییدا خاوەنی تەنیا 49 خاڵە و لە پلەی 10ـی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراقە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ