رووداو - هەولێر
زینەدین زیدان، راهێنەری یانەی ریال مەدرید، دوای بردنەوەی نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیا لەگەڵ یانەکەی مێژووییەکی نوێی بۆ خۆی لەگەڵ یانەکە نووسییەوە و چەند ریکۆردێکی نوێی تۆمارکرد.
زیدان، دوای بردنەوەی ئەو نازناوە ژمارەی نازناوەکانی لەگەڵ ریال مەدرید کردە 7 نازناو، لەکاتێکدا تەنیا 90 یاری راهێنەری یانەکە بووە و بەڕێژەی هەر 13 یارییەک بەنزیکراوەیی نازناوێکی بردووەتەوە.
زیدان 18 مانگە راهێنەری ریال مەدریدە 7 نازناوی بردووەتەوە، کە ئەمە هەمان ژمارەی ئەو یارییانەیە کە لەگەڵ یانەکە دۆڕاندوویەتی، ئەمەش دەستکەوتێکی دیکەی ئەو راهێنەرە فەرەنسییە.
زیدان دوای بردنەوەی جامی سوپەری ئیسپانیا بووە دووەم راهێنەری ریال مەدرید دوای کارلۆ ئەنچیلۆتی 4 نازناو لە ساڵێکدا بباتە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ