رۆناڵدۆ: لەوانەیە گاریس بەیڵ رووبکاتە مانچێستەریونایتد

17-08-2017
سه‌نگه‌ر ستار
نیشانەکردن فلۆرێنتینۆ پێرێز رەتیدەکاتەوە
A+ A-

رووداو-  هەولێر

دەنگۆکانی پەیوەندیکردنی گاریس بەیڵی وێڵزی لە یانەی ریال مەدریدەوە بۆ یانەی مانچێستەریونایتد زیاتر دەبێت، رۆژنامەی دەیلی مەیلی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە،  کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی یەکەمی ریال مەدرید دڵنیایە لەوەی بەیڵ ریزی یانەکەی جێدەهێلێت و روودەکاتە مانچێستەریونایتد، بەهۆی ئەو گرینگیدانەی خۆزێ مۆرینیۆی بەڕێوەبەری هونەری مانچێستەریونایتد بەو یاریزانە وێڵزییە.

رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، بەیڵ بەهیچ شێوەیەک نایەوێ وەک یارزانێکی یەدەگ یاریی بۆ ریال بکات و شوێنی لە پێکهاتەی سەرەکی لەقبووەو بۆیە چاوەڕوان دەکرێت بە گرێبەستێکی گەورەوە ببێتە یاریزانی مانچێستەریونایتد بەر لە کۆتاییهاتنی مێرکاتۆی هاوینە.

لای خۆیەوە فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی رایل مەدرید پێشتر رایگەیاندبوو، بەهێچ شێوەیەک رێگەی رۆیشتن بەبەیڵ نادەین و ئەو ئەوستێرەیەکی گەشە لە ئاسمانی مەدرید و ئەوەی دەربارەی رۆیشتنی ئەو بڵاودەکرێنەوە ناڕاستن.
             


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە