لە دوای مۆندیالەوە ئێم باپێ لە تویتەر فڕی

17-08-2018
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن ئێم باپێ-فەرەنسا
A+ A-
رووداو-هەولێر

کیلییان ئێم باپێ ریکۆردی نەیمار داسێلڤای بەرازیلی شکاند و بووە ئەستێرەی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان.

 لە هەوڵێکی رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسیدا بڵاوکراوەتە، ئێم باپێ دوای بردنەوەی نازناوی مۆندیالی 2018 ی رووسیا، بووە بە یەکێک لە ئەستێرەکانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان.

یاریزانە 19 ساڵییەکە  لە کاتی مۆندیالدا لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر فۆلۆوەرسی 6 ملیۆن و 700 هەزار بوو، دوای کۆتاییهاتنی جامی جیهانی فۆڵۆوەرسەکانی بووە 16 ملیۆن و 900 هەزار، بەمەش بووە یەکێک لە یاریزانانەی زۆرترین تاگ و لایکی هەیە.

 کیلیان ئێم باپێ لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا لە جامی جیهانی 2018 ی رووسیا توانیان بگەنە فایناڵ و دواتریش جامەکە بۆ خۆیان ببەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە