نەبوونی پاڵەوانیەتی یاریزانانی تیپی تایکواندۆی كچانی یانەی ئافرەتانی هەولێری نیگەران کردووە.
ئەم تیپە ماوەی پێنج ساڵە دروست کراوە، پەنجا کچە یاریزان رۆژانە لە ناو راهێنانێکی چڕدان کە سێ بەشیان خاوەن پشتێنی رەشن و بڕوانامەی باوەڕپێکراوی یەکێتی تایکواندۆی نێودەوڵەتیان هەیە، بەڵام ئەوەی بووەتە خەمێکی گەورە بەڕێوەنەچوونی کێبڕکێی تایکواندۆیە لە باشووری کوردستان.
کچە تایکواندۆکارانی یانەی ئافرەتانی هەولێر خاوەن دوو نازناوی پاڵەوانیەتی یانەکانی عێراق و نازناوێکی پاڵەوانیەتی کوردستانن، راهێنەر و چوار کچە یاریزانانیان لە ریزی هەڵبژاردەی عێراق یاریی دەکەن.
یانەی ئافرەتانی هەولێر خاوەن زۆرترین کچە یاریزانی یاریی تایکواندۆیە لەسەر ئاستی عێراق، بەڵام فەرامۆش کردنیان بووەتە هۆکاریی دوورکەوتنەوەی پۆلێک یاریزانی ئاست بەرزیی تیپەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ