رووداو-هەولێر
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند دەبێت یاسای هێنانی یاریزانی بێگانە پێداچوونەوەی بۆ بکرێت.
بەگوێرەی هەواڵی رۆژنامەکانی تورکیا سەرۆک کۆماری تورکیا گوتوویەتی" دەبێت سنوورێک بۆهێنانی یاریزانی بێگانە دابندرێت" دوای ئەم قسەیەی ئەردۆغان، فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا کەوتە خۆی و پێداچوونەوە بە یاسای هێنانی یاریزانی بێگانەدا دەکات.
بڕیارەکەی سەرۆککۆماری تورکیا لە کاتێکدایە کە یانەکانی سوپەرلیگ زیاتر گرنگی بە یاریزانە بیگانەکان دەدەن و بەمەش یاریزانانی تورک پشتگوێ دەخرێن ئەمەش کاردەکاتە سەر هەڵبژاردەکەیان بۆیە داوای کردووە بە زووترین کات گۆڕانکاری بەسەر یاساکاندا بێنن ولە وەرزی 2019-2020 جێبەجێ بکرێت دواتر ساڵ لەدوای ساڵ رێژەی هێنانی یاریزانی بێگانە کەمبکرێتەوە.
بەشێکی زۆری یانەکانی سوپەرلیگیش نایانەوێت ئەو گۆڕنکارییانە ئەنجامبدرێت، چونکە کاریگەری زۆر دەکاتە سەر یانەکان بەتایبەت ئەو یانانەی کە لە یۆرۆپالیگ و چامپیۆنزلیگ بەشداردەبن.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ