کارڤاخال لەگەڵ ریال مەدرید مایەوە

17-09-2017
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن کارڤاخال ریال مەدرید
A+ A-

رووداو – هەولێر

بە فەرمی یانەی ریال مەدرید پارێزگاری لە بەرگریکارێکی کرد و گرێبەستی دانی کارڤاخالی بەرگریکاری یانەکەی نوێکردەوە.

یانەی ریال مەدرید بە فەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستی دانی کارڤاخالی ئیسپانی و بەرگریکاری یانەکەی بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکە و تا ساڵی 2022 درێژکردەوە.

ریال مەدرید ئەمساڵ هیچ یاریزانێکی سوپەری نەگواستوەتەوە یانەکەی، بەڵام یانە شاهانەکە دەستی بە نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانانی کردووە و دوای کارڤاخال، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆک یانە، دەیەوێت گرێبەستی چەند یاریزانێکی دیکەش نوێبکاتەوە، لەسەر هەمووشیانەوە، ئیسکۆی ناوەڕاستکاری یانەکەیە.

بەرگریکارەکەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، لە ساڵی 2002 تاوەکو ساڵی 2010 لەسەرجەم ئاستەکانی یانەی ریال مەدرید یاریکردووە، دواتر ماوە ساڵێک بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە یانەی بایەرلیڤەرکوزنەوە کردووە، لە ساڵی 2014شدا گەڕاوەتەوە ریال مەدرید و تا ئێستا 109 یاری ئەنجامداوە و دوو گۆڵیشی تۆمارکردووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە