ئەنجامی تیروپشکی پاشکۆی پاڵاوتنەکانی مۆندیال لە کیشوەری ئەوروپا

17-10-2017
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن مۆندیالی 2018
A+ A-

رووداو - هەولێر

تیروپشکی پاشکۆی پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیالی 2018ی رووسیا لە کیشوەری ئەوروپا راکێشرا و هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە یارییەکی بەهێزدا رووبەڕووی هەڵبژاردەی سوێد دەبێتەوە.


ئەنجامی تیروپشکەکە

ئیتاڵیا - سوێد
ئێرلەندای باکوور - سویسرا

کرواتیا - یۆنان

دانیمارک - کۆماری ئێرلەندا

یارییەکانی چوون 9 و 11 مانگی داهاتوو ئەنجامدەدرێن و یارییەکانی گەڕانەوەی پاشکۆی پاڵاوتنەکانیش 12 و 14 هەمان مانگ ئەنجامدەدرێن، یەکەم یاریی نێوان ئیتاڵیا و سوێدیش لە سوێد دەکرێت، یاریی ئێرلەندا و سویسراش لە سویسرا بەڕێوەدەچێت یاریی یەکەم، هەروەها کرواتیا یەکەم یاری لەنێو یاریگەی خۆی ئەنجامدەدات و یاریی یەکەمی دانیمارکیش لەنێو یاریگەی خۆی دەبێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە