رووداو - ئەڵمانیا
بەهۆی هەبوونی مەترسی تەقینەوە و هێرشی چەکداری هاوشێوەی فەرەنسا، یاری دۆستانەی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و هۆڵەندا لە هانۆڤەر دواخرا.
زنار شینۆ، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە ئەڵمانیا رایگەیاند، تەواوی رێگاکانی یاریگای هانۆڤەر کە بڕیاربوو کاژێر 22:45 یارییەکەی تێدا ئەنجامبدرێت، بەهۆی هەبوونی مەترسی هێرشی چەکداری داخراون.
پۆلیسی ئەڵمانیا رایگەیاند" بەهۆی مەترسی تەقینەوەی بۆمب لە نزیک یاریگاکە، یارییەکە دواخراوە و هەموو هاندەرانیش نێو یاریگاکەیان چۆڵكردووە".
ژمارەیەکی زۆری پۆلیس لە چواردەوری یاریگاکە بڵاوەیان پێكراوە بۆ پاراستنی هێمنی ناوچەکە. بڕیاربوو ئەنگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئەڵمانیاش لەنێو یارگاكەدا ئامادەبێت.
هەروەها یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی بەلجیکا و ئیسپانیاش کە بڕیاربوو ئەمشەو لە بەلجیکا ئەنجامبدرێت، بەهەمان هۆکار دواخرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ