کرستیانۆ رۆناڵدۆ: 7 بالۆن دۆر و 7 منداڵم دەوێت

17-11-2017
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن رۆناڵدۆ-ئیسپانیا
A+ A-
رووداو-هەولێر

کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەیەوێت ببێتە خاوەن 7 منداڵ و 7 باڵۆن دۆر.

دۆن لەچاوپێکەوتنی لەگەڵ رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی گوتوویەتی" من هەمیشە حەزدەکەم خەڵکێکی زۆر لە چواردەورم هەبێت، ژیانێکی بێمنداڵ زۆر بێمانایە و دەمەێت 7 منداڵم هەبێت و لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەی بالۆن دۆرەکانیشم بە هەمان شێوەبێت".

ئەستێرەکەی پۆرتوگال باسی لە کەمی گۆڵتۆمارکردنەکانیشی کردووە دەڵێت" من رەخنە لەو کەسانە ناگرم کە پرسیاری کەمی گۆڵتۆمارکردنم لێدەکەن، بەڵام ئەوەی لام سەیرەدەچمە ماڵەوە خێزانەکەم هێرشم دەکەنە سەر لەوەی گۆڵ تۆمارناکەم و دەپرسن چیت لیهاتووە؟.

یاریزانە 32 ساڵییەکە زیاتر گوتوویەتی"تاوەکو ئەوکاتەی توانای یاریکردنم هەبێت دەمەوێت ئەوەی هەیە بۆ خۆم بەدەستی بهێنم ئێستا هەموو ئاواتم ئەوەی بالۆن دۆری پێنجەم ببمەوە و ساڵی داهاتووش بۆ بالۆن دۆرێکی دیکە هەوڵدەدەم".

هەروەها کریستیانۆ باسی پێکهاتەی ئێستای پاریس سانجێرمانیشی کردووە کە دەڵێت لێیان ناترسین ئێمە دوو ساڵ لەسەر یەک نازناوی چامپیۆنزلیگمان بردووە وابزانم بەسە بۆ ئەوەی تێبگەین کە ئێمە خاوەنی ئەو نازناوەین و دەیبەین.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی ریال مەدرید لە 7 یاریدا تەنیا 1 گۆڵی تۆمارکردووە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە