کاکا وازهێنانی یەکجاریی لە یارییکردن راگەیاند

17-12-2017
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ریکاردۆ کاکا، ئەستێرەی پێشووی بەرازیل
A+ A-

رووداو - هەولێر

ریکاردۆ کاکا، ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەرازیل، یانەکانی ئەیسی میلان و ریال مەدرید بەیەکجاری وازهێنانی لە یارییکردن راگەیاند.

کاکا لەسەر ئەکاونتی فەرمی خۆی وازهێنانی یەکجاریی لە رێگەی بڵاوکردنەوەی پەیامێک راگەیاند و نووسیوویەتی، سوپاس بۆ هەمووان و ئێستا من بۆ ئەنجامدانی کارێکی نوێ ئامادەم.



ریکاردۆ کاکا لە کاروانی وەرزشیی خۆیدا لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیل لە 2002ەوە تاوەکو 2016 یارییکردووە و لە 92 یاریی نێودەوڵەتیدا 29 گۆڵی کردووە و نازناوی جامی جیهانی 2002ی لەگەڵ هەڵبژاردەکە بردووەتەوە. لەسەر ئاستی یانەکانیش کاکای 35 ساڵ لە یانەی ساوپاوڵۆی بەرازیلی دەستیپێکرد، دوای ئەوە لە یانەکانی ئەیسی میلان، ریال مەدرید  و ئۆرلاندو سیتی یارییکردووە و دوا وێستگەشی هەر لە یانەی ساوپاوڵۆ بوو و لەو یانەیەدا ماڵئاوایی یەکجاریی راگەیاند.

جگە لەوەش ریکاردۆ کاکا لە ساڵی 2007 خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی بردووەتەوە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە