ئەم چالاکیە وەرزشیە لە شاری بەغداد بەڕێوەچوو، سەرەتا سەرۆکی یەکێتیەکە باسی ئەنجامە باشەکانی ساڵی رابردووی کرد و داوای کرد کە لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق زیاتر هاوکارییان بێت لە زیادکردنی بەشە بودجەی ساڵانەیان، لەبەرئەوەی دەستیان کراوە بێت بۆ ناردنی یاریزانانی عێراق بۆ کەمپی راهێنان و پاڵەوانیەتی لە وڵاتانی دەرەوە.
دواتر قەڵغان و بڕوانامەی سەرکەوتن بەخشرایە پاڵەوانان و وەرزشوانانی کوردستانیش پشکیان هەبوو، کە دوو راهێنەر و نیوەی پێکهاتەی هەڵبژاردەی گۆڕەپان و مەیدانی عێراق کوردن.
بڕیارە لە مانگی ئاداری ئەمساڵ هەڵبژاردەی بوکی یارییەکانی عێراق لە یەکەمین تاقیکردنەوەیدا بەشداریی بکات لە پاڵەوانیەتی رۆژئاوای ئاسیا، تیپەکە دەیەوێت پلەی یەکەم بباتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ