پاریس لە نیسی بردەوە

18-03-2018
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن پاریس فەرەنسا
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی پاریس سانجێرمان تادێت لە بەدەستهێنانی نازناوی خولی فەرەنسی نزیکدەبێتەوە و ئەمجارەش لە یانەی نیسی بردەوە.

لە ئالیانز ریڤیێ، یانەی نیس پێشوازی لە یانەی پاریس سانجێرمان کردوو یارییەکەی بە ئەنجامی گۆڵێک بەرامبەر بە دوو گۆڵ پێدۆڕاند.

لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی 17دا ئالان ماکسیمین گۆڵەکەی نیسی تۆمارکرد، دواتر لە خولەکی 21دا ئانخێل دیماریا ئەنجامەکەی بۆ پاریسییەکان راستکردەوە.

لە گێمی دووەمدا و هەشت خولەک پێشکۆتاییهاتنی یارییەکە، دانی ئالڤێش گۆڵی دووەمی بۆ میرەکانی پاریس تۆمارکرد.

بەم بردنەوەیەش پاریس لە پێشەنگدا مایەوە بە کۆکردنەوەی 83 خاڵ و یانەی نیسیش 42 خاڵی هەیە و هەشتەمە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە