رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی تەئکید دەکاتەوە " لیۆنێل مێسی تاکە پاڵێوراوی بێ رکابەرە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی بالاندۆرە بۆ جاری شەشەم لە مێژوویدا"
مێسی بە بێ رکابەر سەرکەوتوو بوو لە نزیککردنەوەی یانەکەی لە بەدەستهێنانی لالیگا و گەیشتووەتە فایناڵی جامی شای ئیسپانیا.
رۆژنامەکە بە پشتبەستن بە ژمارەی گۆڵ و ئەسیستەکانی مێسی کە بەرهەمەکەی نزیککردنەوەی یانەکەیە لە بەدەستهێنانی هەر سێ نازناوی ناوخۆیی و ئەورووپی، کە لیۆ توانیویەتی بە رێژەی 41%گۆڵەکانی بارسێلۆنای تۆمار بکات، هاوکات لەگەڵ گەیشتنی بارسێلۆنا بە چوارگۆشەی زێڕینی چامپۆنزلیگ،10 گۆڵی تۆمار کردووە، کە دەکاتە رێژەی 43%گۆڵەکانی بارسا لە چامپیۆنزلیگ هەر لەو پاڵەوانییەتییدا لە کۆی 8 یاری 3 گۆڵیشی دروست کردووە.
هەروەها رۆژنامەکە باس لەو هەموو دەرفەتە دەکات کە لەبەردەم ئەستێرەکەی ئەرجەنتینە تا هاوینی داهاتوو لەگەڵ هەڵبژاردەکەی نازناوی کوپا ئەمەریکا بەدەست بهێنێت، بردنی ئەو نازناوەش مێسی دەکات بە پاڵێوراوی بێ رکابەر بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتە تاکەکەسییەکانی 2018
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ