رووداو - هەولێر
کەریم بێنزێمای هێرشبەری یانەی ریال مەدرید هەڵوێستی خۆی لەسەر گەڕانەوە بۆ خولی فەرەنسا راگەیاند.
چەند رۆژێکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە، کەریم بێنزێما دەگەڕێتەوە خولی فەرەنسا و پەیوەندی بە یانەی لیۆن دەکات، سەبارەت بەم دەنگۆیانە بێنزێما لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەڤانان گوتی، من یادگاری خۆشم لەگەڵ یانەی لیۆن هەیە، پلانی ئەوەم نییە بگەڕێمەوە یانەی لیۆن، زۆر زەحمەتە بگەڕێمەوە خولی فەرەنسا، من ئێستا بیر لە ئاستێکی بەرزتر دەکەمەوە، لە فەرەنساش تەنیا لیۆنم خۆشدەوێت.
سەبارەت بە هەڵبژاردەی وڵاتەکەشی کەریم گوتی، لەبەر ئەوەی تۆپی پێم خۆشدەوێت تەنیا سەیری یاری هەڵبژاردەکەم دەکەم، بەڵام یارییان بۆ ناکەم، ئەوان ئێستا تیپێکی زۆر باشن و لە چەند یاریزانێکی زۆر باش پێکهاتوون.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ