زینه‌دین زیدان، راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی، ره‌تیده‌كاته‌وه به كایلۆر ناڤاسی گۆڵپارێزی گوتبێت له یانه‌كه‌مان بڕۆ.
زیدان له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نووسی به‌ر له دوایین یارییان له لالیگادا، كه سبه‌ی له‌سه‌ر یاریگه‌ی سانتیاگۆ برنابیۆ، میوانداری ریال بێتیس ده‌كات، له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به رۆیشتنی ناڤاس له ریال مه‌درید؟ گوتی "من بیر له رۆیشتنی ناڤاس ناكه‌مه‌وه، من نامه‌وێ ئێستا باس له رووداوه‌كانی وه‌رزی داهاتوو بكه‌م، واز له قسه و قسه‌لۆك بێنن".
زیدان هه‌روه‌ها گوتی "زۆر قسه ده‌گوترێت، به‌ڵام من ته‌نیا یه‌ك قسه‌م كردووه‌و دووباره‌شی ده‌كه‌مه‌وه، سه‌باره‌ت به گۆڵپارێزی یانه‌كه‌مان له وه‌رزی داهاتوودا شته‌كان روون و ئاشكرا ده‌بن".
زیدان زیاتر له‌باره‌ی ناڤاسه‌وه گوتی "من ناڵێم رۆژنامه‌كان درۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌توانن هه‌ر شتێك بنووسن كه به دڵی خۆیان بێت، كه‌س نازانێت چیم به ناڤاس گوتووه".
سه‌باره‌ت به لوكای كوڕیشی، گوتی "من نه‌مگوتووه لوكا گۆڵپارێزی دووه‌م ده‌بێت، هه‌موو شته‌كان له وه‌رزی نوێ‌دا روونده‌بنه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش روویدا له‌به‌رئه‌وه نییه كه كوڕی زیدانه، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌یه كه یاریزانی ریال مه‌دریده و ئاستێكی باش پێشكه‌ش ده‌كات".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ