"ئه‌مساڵ له پاڵه‌وانیه‌تى نایابى عێراق یه‌كه‌مى دووباره‌مان به‌ده‌ستهێنا"
"شه‌تره‌نج ره‌وشت و زانست و هونه‌ره، ئێمه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه هه‌وڵ بۆ پێشخستنى ده‌ده‌ین"
دڵزار حه‌مه ساڵح، سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشى خانزاد، ناوێكى دیاره له وه‌رزشى شه‌تره‌نج له شارى هه‌ولێر. به‌رده‌وام هه‌وڵى پێشخستنى تیپه‌كانى شه‌تره‌نجى یانه‌كه‌ى ده‌دات، ناوبژیوانى نێوده‌وڵه‌تى و خاوه‌نى بڕوانامه‌ى راهێنه‌رى نێوده‌وڵه‌تییه، سه‌رۆكى ئه‌كادیمیا و په‌یمانگاى كازابلانكا بۆ یارى شه‌تره‌نج كه له سه‌ر ئاستى جیهانى ریزبه‌ندى چوارده‌مینى وه‌رگرتووه، له كۆی 18 ئه‌كادیمیا. خاوه‌نى بڕوانامه‌ى ماسته‌ره له زانكۆى لوبنانى فه‌ره‌نسى، ماسته‌رێكى دیكه‌ی له بواری كارگێڕى هه‌یه‌و ئێستا قوتابی دكتۆرایه له كارگێڕی و ژمێریارى له زانكۆى كراكۆڤ له پۆڵه‌ندا. خێزان و منداڵه‌كانیشی حه‌ز به شه‌تره‌نج ده‌كه‌ن. له هه‌ڤپه‌یڤینێكى (رووداوى وه‌رزشى)دا، تیشكى خسته سه‌ر چه‌ند پرسێكى گرنگى یانه‌كه‌ى.
هه‌ڤپه‌یڤین: كارزان كانه‌بی
رووداوى وه‌رزشی: ئه‌نجامدانى ئه‌و هه‌موو چاڵاكییه‌ى یانه‌كه‌تان بۆچى ده‌گه‌ڕێنیته‌وه؟
دڵزار حه‌مه ساڵح: بێگومان ئه‌وه كار‌و به‌رنامه‌ى یانه‌كه‌مانه، دواى ئه‌وه‌ى ساڵانه ئێمه له ده‌سته‌ى كارگێڕى چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ى گشتى ئه‌نجام ده‌ده‌ین، بریاڕى ئه‌وه ده‌ده‌ین ساڵانه به‌شدارى چ پاڵه‌وانیه‌تییه‌ك و خولێك بكه‌ین له‌سه‌ر ئاستى عێراق و كوردستان. ئه‌مه‌ش پلان و به‌رنامه و راهێنان و ئاماده‌كارى پێویسته. ئه‌مساڵ به‌شداریمان له چه‌ندین پاڵه‌وانیه‌تى كردووه وه‌ك راپیت، كلاسیك و بلیتس، سوودو قازانجى باشى هه‌بووه بۆ یاریزانه‌كانمان.
ئه‌مساڵ توانیمان چه‌ند هه‌نگاوێكی باش بهاوێژین، بانگهێشتى ناوبژیوانى نێوده‌وڵه‌تى كاوه خه‌لیلی ناوبژیوانى به‌ناوبانگى جیهانیمان كرد، كه به‌رپرسى قوتابخانه شه‌تره‌نجییه‌كانى ئێرانه، به‌ڕێزیان چه‌ندین رێنمایى و پێشنیازی باشی به یاریزان و راهێنه‌رو ناوبژیوانه‌كانمان دا.
رووداوى وه‌رزشی: ئه‌وه‌ی ئێوه بۆ ئه‌م یانه‌یه ده‌یكه‌ن له دڵسۆزیتانه بۆ شه‌تره‌نج، یاخود بۆ ناوبانگ ده‌ركردنه؟
دڵزار حه‌مه ساڵح: شه‌تره‌نج به‌وه وه‌سف ده‌كرێ كه ره‌وشت و زانست و هونه‌ره، ئێمه‌ش كه هه‌وڵ بۆ پێشخستنى ده‌ده‌ین، به‌هۆی روحیه‌تى وه‌رزشیمانه. ئێمه كه ده‌بینین وڵاتمان به‌و قۆناخه زه‌حمه‌ته‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت، ناكرێت ده‌سته‌وه‌ستان بوه‌ستین. بێگومان خه‌ڵكى دڵسۆز هه‌یه هاوكارمانن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئه‌و كاروانه وه‌رزشییه بگه‌ینه جێی خۆی. هه‌روه‌ها بوونى چه‌ندین پاڵه‌وان و شه‌تره‌نجزانى به‌توانا پاڵنه‌رێكى به‌هێزه بۆ ئێمه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه بهاوێژین، یانه‌كه‌مان بۆ چه‌ندین ساڵه به باشترین یانه‌ى شه‌تره‌نج هه‌ژمار ده‌كرێ له‌سه‌ر ئاستى عێراق، ئه‌وه جێگاى خۆشحاڵى و شانازی ئێمه‌یه.
رووداوى وه‌رزشی: ئێوه هه‌میشه له پێشه‌نگى یانه‌كانى عێراقن؟ بۆچى؟
دڵزار حه‌مه ساڵح: یاریزانانى یانه‌كه‌مان و كارگێڕی تیپه‌كه‌مان پلانى تۆكمه‌یان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام یاریزان دروست بێ و له پێشه‌نگه‌كانى عێراق بمێننه‌وه، یانه‌كه‌مان كه له ساڵى 1998 دامه‌زراوه به‌رده‌وام خولی كردووه‌ته‌وه‌و راهێنه‌ر و ناوبژیوانانی ناسراو له‌سه‌ر ئاستى ئاسیای بانگهێشت كردووه بۆ ئه‌وه‌ی سوودیان لێوه‌ربگرین.
رووداوى وه‌رزشی: ماوه‌یه‌كه یانه‌ى خانزاد نابینین به‌شدارى له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانى جیهانى بكات؟
دڵزارحه‌مه ساڵح: ئه‌وه بۆ باری دارایی یانه‌كه‌مان ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و پاڵه‌وانیه‌تییانه پێویستییان به خه‌رجی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به یه‌كجاری بێبه‌ش نه‌بووینه. سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ یاریزانانمان به‌شداریان له پاڵه‌وانیه‌تى فه‌جری نێوده‌وڵه‌تى كرد له ئێران و توانیان ئه‌نجامى باش به‌ده‌ستبێنن. سارا مه‌سعود پله‌ى پێنجه‌مى پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ى به‌ده‌ستهێنا. رابه‌ر به‌ختیاریش به‌هه‌مانشێوه.
هه‌روه‌ها به‌رنامه‌مان هه‌یه له ئایینده‌دا به‌شدارى له چه‌ند پاڵه‌وانیه‌تییه‌كدا بكه‌ین، ئه‌گه‌ر بۆمان بڕه‌خسێ و بتوانین سپۆنسه‌ر په‌یدا بكه‌ین. ئه‌گه‌ر به‌شداری بكه‌ین ده‌توانین ئه‌نجامی باش به‌ده‌ستبێنین، چونكه له‌سه‌ر ئاستی كوڕ و كچ خاوه‌نی چه‌ندین یاریزانی به‌تواناین، كه له هه‌ڵبژارده‌ی عێراقن.
رووداوى وه‌رزشی: ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا هه‌وڵى ئه‌وه‌تاندا یاری شه‌تره‌نج وه‌ك میتۆد له كۆلیژى وه‌رزشى بخوێندرێ، ئه‌و بابه‌ته چی به‌سه‌رهات؟
دڵزار حه‌مه ساڵح: هه‌نگاوى زۆر باشمان بڕیوه‌و كاره‌كانمان باش چوونه‌ته پێشه‌وه، ئه‌ویش به هه‌وڵ و هیممه‌تى ئه‌ندامى فه‌خری یانه‌كه‌مان، جوتیار عه‌لی یوسف، كه زۆر به‌دڵسۆزى به‌دواى پرسه‌كه‌دا چوو و گه‌یاندییه شوێنى مه‌به‌ست و رێكارى پێویستى بۆ وه‌رگیراوه. سه‌ره‌تا وه‌ك وانه‌یه‌ك پێشكه‌شكراوه بۆ كۆمه‌ڵێك قوتابی كۆلێژه‌كه. دكتۆر حوسێنی راگری كۆلیژ و دكتۆر فه‌رهاد عه‌لیش هاوكارى باشیان كردووه بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه. وانه‌ى شه‌تره‌نج له داهاتوودا له قوتابخانه‌كان ده‌گوترێته‌وه‌و ده‌بێته وانه‌یه‌كی فه‌رمى و هه‌موو تاكێكى كورد ده‌توانێ سوود له‌م وه‌رزشه ببینێت.
رووداوى وه‌رزشی: كێ هاوكارى یانه‌ى خانزاد ده‌كات؟
دڵزار حه‌مه ساڵح: هاوكارى سه‌ره‌كى ئێمه دكتۆر شاكر سمۆی به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى وه‌رزشه، كه له نزیكه‌وه چاودێرى كاره‌كانمان ده‌كات، ئه‌و به‌دڵسۆزییه‌وه ده‌ڕوانێته كاره‌كانی یانه‌كه‌مان، زۆر سوپاسی ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا به‌ده‌ستمان هێناون بۆ هاوكاری كه‌سانى وه‌ك به‌ڕێزیان ده‌گه‌ڕێته‌وه. جگه له ئه‌ندامانى یانه‌كه‌ش كه به‌رده‌وام له هه‌وڵى په‌یداكردنى سپۆنسه‌رن بۆ سه‌رخستنى چالاكی و ئه‌و پاڵه‌وانیه‌تییانه‌ی ده‌یانكه‌ینه‌وه یان به‌شداریان تێدا ده‌كه‌ین.
رووداوى وه‌رزشی: ئه‌نجامه‌كانتان له 2018 چۆن بوون؟
دڵزار حه‌مه ساڵح: ئه‌نجامه‌كانى ئه‌مساڵمان جێگاى خۆشحاڵین، كه له پاڵه‌وانیه‌تى نایابى عێراق یه‌كه‌مى دووباره‌مان به‌ده‌ستهێنا، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یانه ركابه‌ره‌كانمان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته به‌هێزه‌كانى عێراقه‌وه پشتگیری ده‌كرێن، وه‌ك یانه‌كانی یانه‌ى ئیتیسالات و كاره‌با، كه گرێبه‌ستی گرانبه‌هایان له‌گه‌ڵ چه‌ندین یاریزانى به‌هێزى عێراق كردووه. یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانیش پاڵپشتییه‌كى باشی لێده‌كرێت. كه‌چی ئێمه وه‌ك یانه‌ی خانزاد ململانێمان له‌گه‌ڵ هه‌مووان كرد، هیچ یارییه‌ك نه‌دۆڕاین. له‌سه‌ر ئاستى تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوانیش پله‌ى یه‌كه‌ممان به‌ده‌ستهێنا، له‌سه‌ر ئاستى تاكیش یاریزانانى ئێمه له پێشه‌وه‌ى یاریزانانى یانه‌كانى دیكه دێن، چه‌ندین مه‌دالیاى زێڕ و زیویان به‌ده‌ستهێناوه.
رووداوى وه‌رزشی: شتێكت ماوه بیڵێی؟
دڵزار حه‌مه ساڵح: ده‌مه‌وێ ئاماژه به دیارده‌یه‌كی دڵخۆشكه‌رانه بكه‌م، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه زۆرجار خانه‌واده‌ی یاریزانه‌كانمان له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كاندا پشتگیری منداڵه‌كانیان ده‌كه‌ن. بۆ پاڵه‌وانیه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵیان ده‌چنه ده‌ره‌وه، خه‌رجیان بۆ دابین ده‌كه‌ن، به‌ڕاستی به‌و هۆیه‌وه یاریزانان متمانه‌ى زیاتریان به‌خۆیان ده‌بێ و ئاستیان به‌رز ده‌بێته‌وه، ده‌توانن له پاڵه‌وانیه‌تییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به‌شداری بكه‌ن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ