رووداو - هەولێر
ناچۆ فێرناندێز، بەرگریکەری یانەی ریال مەدرید لە بانگێشتکردنی بۆ مۆندیالی 2018 دڵنیا نییە بەهۆی کەمی بەشدارییکردنی لە یارییەکانی ریال مەدریددا.
رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی و کۆریێری دێللۆ سپۆرتی ئیتاڵی رایانگەیاندووە، یانەی رۆما گرنگی بەتواکانی یاریزانە 27 ساڵە ئیسپانییەکە دەدات و دەیەوێت پێش داخستنی دەرگای گواستنەوەی هاوینە یاریزانە لە ریال مەدریدەوە بباتە یانەکەی.
رۆژنامە ئیتاڵییەکە رایگەیاندووە، ناچۆ لەگەڵ بەرپرسانی ریال مەدرید قسەیکردووە و داوایکردووە رێگەی بدەن لە یانەکە بڕوات، لەکاتێکدا گرێبەستەکەی تاوەکو 2021 بەردەوامدەبێت و پێدەچێت وێستگەی داهاتووی یانەی رۆما بێت.
موندۆ دیپورتیڤۆ ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە ناچۆ لەبەرئەوە دەیەوێت بڕوات کە بەشێوەی سەرەکی پشتی پێنابەسترێت و لە وەرزی رابردوودا لە 39 یارییدا تەنیا 3201 خولەک یارییکردووە.
ناچۆ لە ئەکادیمیای کاستیاوە دەستیپێکردووە و لە ساڵی 2013ەوە لە تیپی یەکەمی ریال مەدریدەوە و 118 یاریی بەدرێسی ئەو یانەیەوە ئەنجامداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ