رووداو -سلێمانى
لیژنه‌ى كێبڕكێكان له فیدراسیۆنى تۆپى ده‌ستى عێراق، بریارى دواخستنى یارییه‌كانى یارییه‌كانى سلێمانى له خولى نایابى عێراق ده‌ركرد .
بریاره هه‌فته‌ى داهاتوو یارییه‌كانى گه‌ڕى دووه‌م له خولى نایابى تۆپى ده‌ستى عێراق ده‌ستپێبكاته‌وه به‌ڵام لیژنه‌ى كێبڕكێكان له فیدراسیۆنى تۆپى ده‌ستى عێراق بریارى دواخستنى یارییه‌كانى سلێمانى ته‌نیا نوێنه‌رى یانه‌كانى باشوورى عێراقى له پاڵه‌وانێتییه‌كه ده‌ركرد تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ى پرۆسه‌ى گشتپرسى یه‌كلاده‌بێته‌وه .
یانه‌ى سلێمانى له گه‌ڕى یه‌كه‌م كه یارییه‌كانى له شارى كه‌ربه‌لا به‌رێوه‌چوو له كۆى چوار یاریى سێ سه‌ركه‌وتن و یه‌كسانبوونێكى تۆماركرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ