رووداو – هەولێر
یانەی ئەیسی میلان داوای لە ریکاردۆ کاکای بەرازیلی کردووە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە خولی ئیتاڵی و لە یانەکەیاندا یاریبکاتەوە.
رۆژنامەی پریمیۆم سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، دەستەی کارگێڕی یانەی ئەیسی میلان داوای کاکا کردووە لە بڕیاری وازهێنانی یەکجاری پاشگەز ببێتەوە و پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات، ئینجا بە یەکجاری واز لە یاریکردن بهێنێت.
رۆژنامەکە ئەوەی بڵاوکردووەتەوە، ئەیسی میلان داوا لە کاکا دەکات بۆ ماوەی شەش مانگ پەیوەندیان پێوە بکات و دواتریش هەر لە ئەیسی میلاندا وازبهێنێت و راستەوخۆ پۆستێکی کارگێڕی لە یانەکەیاندا وەربگرێت.
پێشتر کاکا بۆ ماوەی شەش ساڵ، لە 2003 تاوەکو 2009 یاری بۆ رۆسۆنێری کردووە، چەندین نازناوی لەگەڵ یانەکەیدا بەدەستهێناوە، گرنگترینیان خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوو، ئەمە جگە لەوەی لە ساڵی 2007دا بووەتە باشترین یاریزانی جیهان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ