رووداو-هەولێر
یانەی گاڵاتاسەرای تورکی بڕیاریدا ئیگۆر تودۆری راهێنەری کرواتی لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەی دوورخستەوە.
بەگوێرەی هەواڵی میدایاکانی تورکیا، یانەی گەڵاتاسەرای بەهۆی ئەنجامی خراپی راهێنەرەکە بڕیاریدا تودۆر لە ئەرکەکەی دووربخاتەوە.
دوای ئەم بڕیارەی یانەکە، راهێنەرە کرواتییەکە بڕی 400 هەزار یۆرۆ لە یانەی شێرەکان وەردەگرێت لەبەرامبەر مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە.
هەر بە گوێرەی هەمان سەرچاوە یانە زەرد و سورپۆشەکان دوای دوورخستنەوەی راهێنەر، فاتیح تێریم بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ شوێنگرتنەوەی ئیگۆر.
ئیگۆر تودۆر لە 15 شوباتی 2017 ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی گاڵاتاسەرای گرتە ئەستۆ و دوای 10 مانگ ، بەهۆی ئەنجامە خراپەکانییەوە لە ئەرکەکەی دوورخرایەوە.
ئیگۆر لەگەڵ گاڵاتاسەرای 34 یاری ئەنجامداوە و 19 بردنەوە، 4 یەکسان بوون و 11 دۆڕانی هەیە، بەهۆی دۆڕانی بەرامبەر مەڵاتیا سپۆر کە لە پلەی 10 یەمی ریزبەندییە، پێشەنگی سوپەرلیگی لەدەستدا.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ