ئونای ئێمری: ناچمە هیچ یانەیەکی دیکە

19-04-2018
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن ئونای ئێمری-فەرەنسا
A+ A-
رووداو-هەولێر

ئونای ئێمری راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی رەتیکردەوە لەگەل هیچ یانەیەک گفتوگۆی کردبێت.

ئێمری لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، نە من نە هیچ کەسێک بە ناوی منەوە لەگەڵ هیچ یانەیەک گفتۆی نەکردووە، من یانەی پاریس سانجێرمان جێناهێڵم دەمەوێت تەنیا بە ئەرکی یانەکەمەوە سەرقاڵ بم.

راهێنەری یانە فەرەنسییەکە گوتی" هیوادارم ئیدی هەموولایەک واز لەو پڕ و پاگەندانە بهێنن کە سەبارەت بە من و یانەکەم بڵاوی دەکەنەوە، ئێمە تەنیا دەمانەوێت سەرقاڵی بەدەستهێنانی نازناوەکان بین .

دوای ئەوەی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یانەی پاریس سانجێرمان نەیتوانی سەرکەوێت و لە پاڵەوانێتییەکە کرایە دەرەوە، دەنگۆی دوورخستنەوەی ئونای ئێمری راهێنەر لە ئەرکی راهێنەرایەتی بڵاوبوویەوە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە