ناپۆلی نرخی کۆلیبالی دیاریکرد

19-05-2018
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن کۆلیبالی-ئیتاڵیا
A+ A-
رووداو-هەولێر

یانەی ناپۆلی ئیتاڵی نرخی کالیدۆ کۆلیبالی دیاریکرد و بە 120 ملیۆن یۆرۆ دەیفرۆشیت.

بەگوێرەی هەواڵی میدیاکای ئیتاڵیا، یانەی ناپۆلی نرخی یاریزانە 26 ساڵییەکەی ئاشکرا کرد و بە 120 ملیۆن یۆرۆ دەیفرۆشێت.

هەر بە گوێرەی سەرچاوەکانی ئیتاڵیا ، هەر یەکە لەیانەکانی ریال مەدرید، مانچێستەر یونایتد و چێڵسی بەشوێن تواناکانی یاریزانە سەنیگالییەکەوەیە، بەڵام یانەی ناپۆلی نایەوێت بە نرخێکی لەوە کەمتر یاریزانەکەی بفرۆشێت.

کالیدۆ کۆلیبالی ماوەی چوار وەرزە یاری بۆ یانەی ناپۆلی دەکات، ئەم وەرزەش لە 44 یاریدا  پێنج گۆڵ و ئاسیستێکی هەیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە