دهۆک بۆ بردنەوە لە بەغدایە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یانەی دهۆک خولی ئەستێرەکانی عێراق
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی دهۆک لە بەغدایە و لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدوای بردنەوەی سێ خاڵ و دڵخۆشکردنی هاندەرانیدا دەگەڕێت.
 
لە دەستپێکی رکابەرییەکانی گەڕی 36ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، کاژێر 20:00 یانەی دهۆک لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی نەفت یاریی دەکات و دەیەوێت سێ خاڵی یارییەکە بباتەوە، بۆ ئەوەی شوێنی خۆی لە ریزبەندی خولەکەدا باشتر بکات.
 
سەعد عەبدولحەمید، یاریدەدەری راهێنەری یانەی دهۆک دەڵێت "ئێمە هەست زۆریی گوشاری خولەکە و خشتەی یارییەکان دەکەین، بۆیە یاری بە یاری مامەڵە دەکەین و هەموو یارییەک گرنگی خۆی هەیە. یاریی بەرامبەر نەفت بۆ ئێمە زۆر گرنگە، رێز لە تیپەکە و راهێنەرەکەی دەگرین، بەهۆی ئەو ئاست و ئەنجامە باشانەی بەدەستیهێناون".
 
یاریدەدەری راهێنەری دهۆک زیاتر دەڵێت "ئەنجامەکانی ئەم دواییەمان بەهۆی کاری بە کۆمەڵ و رێکخراوەیی نێو یاریگا بووە، بەدەوای ئەوەدا دەگەڕێین لەسەر بەدەستهێنانی ئەنجامی ئەرێنی و شایستە بە ناوی دهۆک و هاندەرانی بەردەوامبین".
 
یانەی دهۆک لەکاتێکدا ئەم یارییە دەکات، شەوی رابردوو لیژنەی رێککاریی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق سزای قورسی بەسەر یانەکەدا سەپاند، بەهۆی ئەو رووداوانەی لە یاریی بەرامبەر موسڵ روویاندا.
 
سەرۆکی یانەکە بۆ یەک مانگ لە چوونە نێو یاریگە و بە 5 ملیۆن دینار سزادرا، بێبەشکردنی هاندەرانی یانەی دهۆک لە ئامادەبوونیان لەنێو یاریگادا بۆ شەش یاری.
 
سزادانی خالد موشیر بۆ دوو یاری و پێبژاردنی 2 ملیۆن دینار، سزادانی زانا جەوزەل، گۆڵپاڕێزی یانەکە و راگرتنی بۆ دوو یاری و پێبژاردنی بە 5 ملیۆن دینار.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە