یانەی ئافرەتانی هەولێر ئامادەکارییەکانی بۆ خولی فوتساڵی کچانی یانەکانی کوردستان دەستپێکرد.
کێبرکێکە سەرەتای مانگی داهاتوو بە بەشداریی یازدە یانە دەست پێ دەکات، ئافرەتانی هەولێریش سەڕەرای نەبوونی پاڵپشتیەکی باش دەیەوێت جێ دەستی دیاربێت لە خولەکەدا.
گرێبەست کردن لەگەڵ شەش یاریزانی ئاست بەرز، خاڵێکی دیکەی بەهێزی یانەی ئافرەتانی هەولێر بۆ ئەوەی خەونە گەورەکەی بکاتە راستی.
یانەی ئافرەتانی هەولێر لە کۆمەڵەی یەکەم لەگەڵ هەریەک لە یانەکانی ئەفرۆدێت، گارە، ئارارات ،هەڵەبجەی شەهید یاریی دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ