رووداو –هه‌رێز جه‌مال
یارییه‌كانى خولى ئینگلته‌را له هه‌فته‌ى هه‌شته‌مدا ده‌ستى پێكردو یاریگاى سانت جه‌یمس پاركیش یه‌كێك له یارییه به‌هێزه‌كانى له ئامێزگرت كاتێك نیوكاسل میواندارى لیڤه‌رپولى كرد .
تایمى یه‌كه‌مى یارییه‌كه و له سه‌ره‌تادا نیوكاسل له رێگه‌ى یۆهان كاباییه‌وه گۆڵى پێشكه‌وتنى تۆماركرد ، به دوایدا و پاش كردنه ده‌ره‌وه‌ى یاریزانێكى نیوكاسل ، لیڤه‌رپول له رێگه‌ى جیرارده‌وه به لێدانێكى سزا گۆڵى یه‌كسانیان كرده‌وه .
له تایمى دووه‌مدا له تۆپێكى به‌رزه‌وه جارێكى تر دیمویت گۆڵى پێشكه‌وتنى بۆ نیوكاسل كرد ، به‌ڵام دواى ئه‌و گۆڵه لیڤه‌رپول جڵه‌وى یاریگاى گرته ده‌ست و ستۆریدج توانى گۆڵى یه‌كسان بكاته‌وه .
هه‌رچه‌ند رێدز هه‌وڵى زۆردا گۆڵى بردنه‌وه بكات به‌ڵام ناوبژیوان فیكه‌ى كۆتایى به یه‌كسان 2-2 لێدا .
به‌وه‌ش لیڤه‌رپول به شێوه‌یه‌كى كاتى و به جیاوازى خالێك له پێشه‌نگ ده‌بینرێت به‌ڵام له چاوه‌ڕوانى یارییه‌كانى تردا كه ئه‌مڕۆ به‌ڕیَوه‌ده‌چێت .
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ