رووداو – هەولێر
دوای گەیشتنی بە یاری کۆتایی جامی جیهانی یانەکان، بەشداریکردنی لیۆنێل مێسی و نەیمار داسیلڤا لە یاری کۆتایی پاڵەوانیەتییەکەدا هاندەرانی یانەکە تووشی دڵەراوکێ کردبوو.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا هەواڵێکی خۆشی بۆ هاندەرانی یانەکە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ئێم ئێس ئێن بۆ یاری کۆتایی بەرامبەر ریڤەربلەیتی ئارجێنتینایی ئامادەیە، ئەمە دوای ئەوەی مێسی و نەیمار بەشداریان لە یاری پێشکۆتایی یانەکەیاندا نەکرد.
سبەی یەکشەممە هەردوو یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی و ریڤەربلەیتی ئارجێنتینایی رکابەری لەسەر نازناوی جامی جیهانی یانەکان دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ