مانسیتی هەوڵی گواستنەوەی ئیسکۆ دەدات

19-12-2018
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن ئیسکۆ-ئیسپانیا
A+ A-
رووداو-هەولێر

یانەی مانچێستەر سیتی دەیەوێت لە مانگی 1 ی ساڵی داهاتوو ئیسکۆی یاریزانی یانەی ریال مەدرید بباتە ریزی یانەکەی.

بە گوێرەی هەواڵی رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی، یانەی مانسیتی دەیەوێت ئیسکۆی یاریزانی ریال بگوازێتەوە یانەکەی و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ یانەی ریال مەدرید کۆبووەتەوە.

رۆژنامەکە باسی ئەوەشی کردووە کە یانە مەدریدییەکە بە گەرمی پێشوازی لە داواکەی مانسیتی کردووە و دەیەوێت بە پارەی گواستنەوەی ئیسکۆ، ئیدین هازارد بگوازێتەوە یانەکەی.

گرێبەستی ئیسکۆ تاوەکو 2022 کۆتایی نایەت و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی 700 ملیۆن یۆرۆیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە