رووداو ـ هه‌ولێر
ماڵپه‌ڕی ریال تۆتال، كه تایبه‌ته به به‌دواداچوونی هه‌واڵه‌كانی تایبه‌ت به یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی، نهێنییه‌كی دیكه له‌باره‌ی كێشه‌كانی ئیسكۆ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت "كێشه‌ی ئیسكۆ له‌گه‌ڵ پیاوێكی دیكه‌یه نه‌ك سۆلاری".
هه‌رچه‌نده میدیای ئیسپانی وا نیشانی خه‌ڵكی داوه كه ناكۆكی نێوان ئیسكۆ و سانتیاگۆ سۆلاری، راهێنه‌ری ریال مه‌درید هۆكاری دوورخسته‌وه‌ی ئیسكۆیه له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی، به‌ڵام ماڵپه‌ڕی ریال تۆتال قسه‌یه‌كی دیكه ده‌كات و دووپاتیده‌كاته‌وه كه هیچ كێشه‌یه‌ك له نێوان ئیسكۆ و سۆلاریدا نییه، كێشه‌ی ئیسكۆ له‌گه‌ڵ پیاوی یه‌كه‌می ریال مه‌دریده.
ئه‌و ماڵپه‌ڕه ده‌ڵێت "كێشه له نێوان ئیسكۆ و فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌دریددا هه‌یه، نه‌ك ئیسكۆ و سۆلاری". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت "یارینهكردن به ئیسكۆ له ده‌ره‌وه‌ی ویستی سۆلارییه، پێرێز فه‌رمانی ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر سۆلاریدا سه‌پاندووه كه نابێت یاری به ئیسكۆ بكات".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باس له‌وه ده‌كات كه پێرێز زۆر تووڕه‌یه له ئیسكۆ و ئاماژه بۆ هۆكاری ئه‌و تووڕه‌بوونه‌ی پێرێز ده‌كات و ده‌ڵێت "پێرێز له‌و كاته‌وه له ئیسكۆ تووڕه‌یه كه جۆلین لۆپیتگێی له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید لابرد، ئیسكۆ به ئاشكرا به‌رگری لێ‌كرد و ره‌خنه‌ی له كارگێڕی ریال مه‌درید گرت".
كاتێك فلۆرێنتینۆ پێرێز دوورخستنه‌وه‌ی لۆپیتیگێی له ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید راگه‌یاند، ئیسكۆ به ئاشكرا ره‌خنه‌ی لێگرت و گوتی "ئه‌مه شێتییه، ئه‌گه‌ر لۆپیتیگێ ده‌ربكرێت پێویسته ئێمه‌ی یاریزانانیش دهربكرێين".
ئه‌مه له كاتێكدایه كه زۆر كه‌س ره‌خنه له سۆلاری ده‌گرن له‌به‌رئه‌وه‌ی یاری به ئیسكۆ ناكات، له‌وانه‌ش ئیتۆر كۆستا، كه هاوڕێیه‌كی هه‌ره نزیكی ئیسكۆیه، هێرشێكی توندی كرده سه‌ر سۆلاری و به "بكوژی تۆپی پێ" وه‌سفیكرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ