ڤیدیۆ؛ بەهۆی شەڕ و ئاژاوە یاریی فێنارباهچێ و بێشکتاش تەواونەکرا

20-04-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن دیمەنی رووداوەکانی یارییەکە
A+ A-

رووداو - هەولێر

ناوبژیوانی یاریی نێوان هەردوو یانەی فێنارباهچێ و بێشکتاش لە دێربی تورکیا و لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی جامی تورکیا بڕیارییدا یاریی نێوان هەردوو یانە تەواونەکرێت.

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی رایگەیاندووە، سینول گونێش، راهێنەری یانەی بێشکتاش لە یارییەکەدا سەری شکێنراوە و دوای ئەوەش لە یارییەکەدا ئاڵۆزی دروستبووە و راهێنەرەکە سەری دووراوەتەوە و دوای ئەوەی لەلایەن هاندەرێکی فێنارباهچێیەوە شتێکی رەق لەسەری راهێنەرەکە درا.

 

ئیردنیک گولتەکین، یاریدەدەری راهێنەری بێشکتاش گوتی، بەهۆی رووداوەکانی یارییەکەوە ئەوان رەتیانکردووەتەوە لە یارییکردن بەردەوامبن، لەکاتێکدا ترسیان لەوە هەبووە جارێکی دیکە هێرشیان بکرێتە سەر.

سینول گونێش، راهێنەری بێشکتاش دوای شکانی سەری پێنج تەقەڵ لەسەری دراوە دوای ئەوەی بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە.

یاریی چوونی نێوان هەردوو یانە لە ڤۆدافۆن ئارێنا بەیەکسانبوون بە دوو گۆڵ کۆتاییهاتبوو، لە یاریی گەڕانەوەدا هەردوو یانە تاوەکو خولەکی 53 بەبێ گۆڵ یەکسانبوون، دوای ئەوە شەڕ و ئاژاوە روویدا و یارییەکە تەواونەکرا.



کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە