محەممەد دلاوەر ریمۆنتادای بەسەر زاخۆ کرد

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین
نیشانەکردن یانەی نەورۆز
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

یانەی نەورۆز لەنێو یاریگە و لەبەردەم هاندەرانی، سەرکەوتنێکی گرنگی لە گەڕی 36ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەرامبەر زاخۆ بەدەستهێنا و بە ئەنجامی 2-1 یارییەکە بەرژەوەندی خۆی کۆتاییپێهێنا.
 
یارییەکە لە یاریگەی نەورۆز بەڕێوەچوو، لە گێمی یەکەمدا یانەی زاخۆ دەستپێشخەری کرد و لە خولەکی 21 لە رێگەی هادی ساڵح و بە ئەسیستی مەهدی کامل گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد تۆمارکرد، ئەو گێمە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
 
لە گێمی دووەمدا یاریزانانی نەورۆز بە هەموو هێزیانەوە گەڕانەوە نێو کەشی یارییەکە، لە خولەکی 55 نێتۆ ئاکارا لێدانێکی سزای لەدەستدا بەڵام راستەوخۆ محەممەد دلاوەر توانی سوود لە تۆپەکە ببینێت و گۆڵی بەرامبەر تۆماربکات. گوشارەکانی نەورۆز بەردەوامبوون و خولەکی 75 ساتەوەختی یەکلاکەرەوە بوو، کاتێک محەممەد دلاوەر کاپتنی یانەی نەورۆز توانی گۆڵی دووەم و سەرکەوتن بۆ یانەکەی تۆماربکات و ریمۆنتادا بەرامبەر زاخۆ بکات.
 
بەم ئەنجامە، یانەی نەورۆز کۆی خاڵەکانی گەیاندە 51 خاڵ و سەرکەوت بۆ پلەی هەشتەمی ریزبەندی، لە بەرامبەردا یانەی زاخۆ بە 50 خاڵ دابەزی بۆ پلەی نۆیەمی ریزبەندی خولی ئەستێرەکانی عێراق.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە