لە رووداوێکی هاتوچۆدا پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ جێگری سەرۆک و چوار ئەندامی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان برینداربوون.
هەریەکە لە سەرکار ئەلی خان جێگری سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و حەمید خالید و سەعدی غەریب و کاروان حەمەفەرەج ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، لە کاتی هاتنیان بۆ کۆبوونەوەی یەکێتییەکە لە رێگەی نێوان هەولێر و کەرکوک تووشی رووداوێکی هاتۆچۆ بوون و هەڕجواریان برینداربوون و راستەوخۆ گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا لە هەولێر.
سەرۆكی یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان سەفین كانەبی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: هەریەکە لە سەرکار عەلی خان و سەعدی غەریب و حەمید خالید تەندروستیان جێگیرە، بەڵام لە ژێر چاودێری پزیشکیدان، تەنیا کاروان حەمە فەرەج گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی تایبەت.
بڕیاربوو ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە هەولێر کۆببێتەوە بۆ دیارکردنی چارەنووسی ئەم وەرزی خولی نایابی کوردستان، بەڵام بەهۆی ئەو رووداوەوە کۆبوونەوەکە ئەنجامنادرێت.
سەفین كانەبی گوتی: "تا ئەو هاوڕێیانەمان باری تەندروستییان باش نەبێت، بڕواناكەم كۆبوونەوە بكەین و بڕیاری یەكلاكەرەوە بدەین.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ