رووداو - هەولێر
سانتی کازۆرلا یاریزانی یانەی ئاریسناڵی ئینگلیزی دوای دووچاربوونی بە نەخۆشی گانگرین لە قاچیدا، نەشتەرگەری بۆکراو خەریکە هیوایەکی بۆ دروست بێتەوە بۆ ئەوەی نەک بگەڕێتەوە یاریگەکان و یارییکردن، بەڵکو بۆ ئەوەی بتوانێت بە قاچەکانی لەگەڵ منداڵەکەی پیاسەیەکی نێو باخچەکەی بکات. لەم ڤیتییەدا وردەکاریەەکانی ئەو بابەتە دەزانین.تۆپی پێ چەند جوان بێت، چەندە چێژبەخش و جیهانێکی تایبەت بێت، لە بەرامبەردا شتیک هەیە کە زوڵم لە زۆربەی ئەستێرەکان دەکات و رەنگە لە ترۆپکی ئاستیدا بێت، فڕێی بداتە سەر زەوی، ئەویش پێکانی نەفرەتییە، پێکانێک لە مەرگ وەک ئەوەی کازۆرلا.
سانتیاگۆ کازۆرلا، ئەو یاریزانەی کە تەنانەت هاوڕێکانیشی نەیاندەزانی بە کامە قاچ یاری دەکات ئێستا لە بارودۆخێکدا دەژی کە خراپترین جۆری پێکانە لە جیهاندا و حاڵەتەکەشی زۆر دەگمەنەوە، ئەویش تووش بوونە بە نەخۆشی گانگرین.
کازۆرلا زیاتر لە ساڵێکە دوورکەوتووەتەوە، سەرەتا ئازارێکی بچووک بوو لە پاژنەی پێیدا، دواتر وردەوردە نەخۆشییەکە تەشەنەی کرد و تا بە گانگرینەوە وەستا، دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی گەورە، ئێستا ئەو یاریزانە هیواخوازە بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن.
شتەکە هەروا ئاسان نەبوو، پزیشکەکەی پێی گوتبوو کە لە دوای نەشتەرگەرییەکە بەوە شوکر بە کە لەگەڵ منداڵەتدا لە باخچەی ماڵەکەت بتوانی پیاسەیەک بکەی، بەڵام بەپێی قسەی خۆی بێت دەیەوێ لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا دەستبکاتەوە بە مەشقەکان، یانیش هیچ نەبێت لە بەهاری داهاتوودا ئامادەبێت بۆ راکردن.
نەشتەرگەرییەکە بەشێوەیەککرا کە پارچەیەک لە گۆشتی باسکی لێکرایەوە و لە جێگای پاژنەی پێیی داندرا، لەمووی جەرگبڕتر ئەوە بوو کە ئەو پارچە گۆشتەی لە دەستی لێکرابووەوە تاتوی ناوی منداڵەکەی بوو کە لە دوای بڕینی پارچە گۆشتەکە شێواوە، کازۆرلا داوای لێبوردنی لە منداڵەکەی کردووە و دەڵێت بە باشترین شێوە قەرەبووت دەکەمەوە.
ئارسێن ڤینگەری راهێنەری ئارسیناڵ لە وەسفی پێکانەکەی کازۆرلای ئیسپانیدا دەڵێت" ئەوە مەترسیدارترین پێکان بووە لە مێژوومدا کە بینیومە".
هەرچەندە وابڵاوکرایەوە کە تۆپی پێ لە ژیانی کازۆرلای 32 ساڵاندا کۆتاییهاتووە، بەڵام هێشتا خۆی هیوای بە گەڕانەوەی ماوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ