فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان بڕیارییدا چالاکییەکان دەستپێبکات

20-11-2017
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن وێنەی وەرزی رابردووی یانەی پێشمەرگەی هەولێر، پاڵەوانی خولی کوردستان
A+ A-

رووداو - هەولێر

فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان بڕیارییدا سەرجەم چالاکییەکانی سەر بە یەکێتییەکە ئەنجامبدرێن.

فیدراسیۆنەکە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و بڕیارییدا هەفتەی داهاتوو لەگەڵ نوێنەری سەرجەم یانە بەشدارەکانی خولی یانە نایابەکانی کوردستان کۆببێتەوە بۆ ئەوەی وادەی دەستپێکردنی رکابەرییەکانی وەرزی نوێی خولی کوردستان دیاریبکەن.

لە کۆبوونەوەکەدا فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان بڕیارییدا یارییەکانی وەرزی نوێی خولی فۆتسالی یانەکانی کوردستان لەسەر ئاستی کوردستان لە رۆژی 1ی مانگی داهاتوو دەستپێدەکات و یارییەکانی خولی لاوانی کوردستانیش ئەنجامدەدرێت.

چالاکییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بەهۆی خراپی بارودۆخی باشووری کوردستان و هاتنی حەشدی شەعبی بۆ کەرکووک بڕیاریی دواخستنی درابوو.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە