خولی نێو دەوڵەتی ناوبژیوانی گۆڕەپان و مەیدان لە کەرکوک کۆتاییھات

20-12-2015
هەرێز جەمال
نیشانەکردن گۆڕەپان و مەیدانی
A+ A-

رووداو -كه‌ركوك

فیدراسیۆنى  ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی عێراق بە  دابەش کردنی بڕوانامەى سه‌ركه‌وتن  کۆتایی ھێنا بە خولی نێو دەوڵەتی ناوبژیوانی یارییەکانی گۆڕەپان ومه‌یدان کە بە ھاوکاری فیدراسیۆنى گۆڕەپان و مەیدان لقى  کەرکوک سازیكردبوو.

خوله‌كه‌ له‌ لایه‌ن وانه‌بێژی ھونەری به‌حره‌ینى  عەلی یاسین حوسێن ده‌گوترانه‌وه‌و ٢٤ فێرخواز  بەشداریان تێدا کردبوو، تێیدا نوێترین رێگاكان و یاساكانى ناوبژیوانى یارییه‌كه‌ به‌ فێرخوازان ده‌گوترانه‌وه‌.

پاش كۆتایهاتنى خوله‌كه‌ بڕوانامە به‌خشرایه‌٢٠ بەشداری بووی خولەکە ھەشت لە بەشداربووان سەرکەوتن بۆ بەشداری کردن لە خولی ئاستی دووەمه‌ نێو دەوڵەتی .

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە