هەڵبژاردەی عێراق ئێوارەی رۆژی سێشەممە لە یارییەکی چارەنووسساز و بەهێزدا رووبەڕووی هەڵبژاردەی قەتەر دەبێتەوە.
عێراق لە ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات یارییەکی قورس و تاقیکردنەوەیەکی ئەستەمتر لە بەکەلۆری چاوەڕێی دەکات، چونکە رووبەڕووی بەهێزترین هێڵی هێرشبەر و بەرگری لە جامەکەدا دەوەستێت کە هەڵبژاردەی قەتەرە.
عەنابی، لە سێ یارییدا 10گۆڵیان کردووە، بەبێ ئەوەی یەکجاریش تۆڕەکەیان بهەژێت، ئەوان خاوەنی هێرشبەرێکن کە بە سێ یاری 7 گۆڵی هەیە، ئەویش معاز عەلییە کە بەرەچەڵەک سودانییە.
یارییەکە لە کاژێر 19:00ـدا دەکرێت، لە مێژوودا هەردوو هەڵبژاردە بەوە ناسراون کە رووبەڕووبوونەوەی نێوانیان زۆرە، ئەوان 27 یارییان بەرامبەر بەیەکدی کردووە، لەو ژمارەیەدا کە سەرجەمیان یاری فەرمی نێو پاڵاوتنی و پاڵەوانێتییەکان، پشکی شێر بەر عێراق دەکەوێ کە 11 بردنەوەی هەیە و 8 بردنەوەش بۆ قەتەر، 8 یاریش بە یەکسانی کۆتاییهاتووە.
لە ریزەکانی عێراق ئەحمەد یاسین و فرانس پەتروس پێکانیان هەبوو، بەڵام ئەحمەدی بەرەچەڵەک کورد ئازاری نەماوە و ئامادەیە بۆ یاریکردن، فرانسیش لە بنەڕتدا یەدەگە و ئامادەنەبوونی کاریگەری ئەوتۆی نابێت.
دوایین یاریی نێوانیان لە مانگی سێی ساڵی رابردوودا بوو، تێیدا قەتەر بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یارییەکەی بردەوە.
راهێنەرەکەی قەتەر کە فلیکس سانچێزی ئیسپانییە حساباتی تایبەتی بۆ یارییەکە کرد و تۆزێکیش ترس بە لێدوانەکانییەوە دیارە، کاتانیچی راهێنەری سلۆڤینی کە سەرکردایەتی عێراق دەکات دەڵێت لە هیچ ناترسین و ئامادەیی تیپەکەی بۆ یارییەکە راگەیاند.

له یارییه‌كی دیكه‌ی قۆناخی 16ی جامی ئاسیا، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی كۆریای باشوور و به‌حرێن به‌یه‌كده‌گه‌ن.
یارییه‌كه كاژێر 16:00 به كاتی كوردستان له یاریگه‌ی مه‌كتوم بن را‌شد، كه یاریگه‌ی یانه‌ی شه‌بابه له شاری دوبه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌ڵبژارده‌ی كۆریای باشوور، كه دوو جار بووه‌ته پاڵه‌وانی ئاسیا، ئه‌مجاره‌ش به‌ربژێرێكی سه‌ره‌كییه بۆ بردنه‌وه‌ی جامی ئاسیا.
كۆریای باشوور له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كاندا به پله‌ی یه‌كه‌م له كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌مدا سه‌ركه‌وت و بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌یش كی سۆنگ یۆنگ، یاریزانی نیوكاسڵی ئینگلیزی به هۆی پێكانه‌وه به‌شداریی ناكات، به‌ڵام سۆن یۆنگ مین ئه‌ستێره‌ی تۆتێنهام سه‌ركردایه‌تی تیپه‌كه‌ی ده‌كات.
له لای خۆیه‌وه هه‌ڵبژارده‌ی به‌حرێن، به پله‌ی سێیه‌می كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وت، پێویستی به‌وه هه‌یه به به‌رزترین ئاستی یاریی بكات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له كۆریا بباته‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌م كاره بۆ به‌حرێنییه‌كان زۆر زه‌حمه‌ته، به‌ڵام له تۆپی پێدا هه‌موو ئه‌گه‌رێك كراوه‌یه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ