رووداو - هەولێر
ئەریگۆ ساکی راهێنەری پێشووی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی گوتی ریال مەدرید تەنیا لە یەک حاڵەتدا دەتوانێ نازناوی چامپیۆنزلیگ بباتەوە.
ساکی گوتی ریال مەدرید ئەگەر بەشێوەی بە کۆمەڵ یاری بکات، نازناوەکە بەدەست دەهێنێت.
هەردوو یانەی ریال مەدرید و ئاتلێتیکۆ مەدرید شەممەی داهاتوو لە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا لەسەر یاریگەی سانسیرۆ بەیەکدەگەن.
ساکی پێیوایە جیاوازی توانای تاکەکەسی یاریزانان لە نێوان هەردوو یانەدا زۆر گەورەیە و یاریزانانی ریال مەدرید باشترن.
راهێنەرە ئیتاڵییەکە لە لێدوانێکی تەلەڤزیۆنیدا گوتی ریال مەدرید یاریزانی گەورەی هەیە بەڵام کێشەکەیان ئەوەیە بە کۆمەڵ یاری ناکەن، ئەوان ئەو پاڵنەرانەیان نییە لە ئاتلێتیکۆ مەدرید هەیەتی، بەڵام ئەگەر ریال مەدرید بەشێوە بە کۆمەڵ یاری بکات، دڵنیام نازناوەکە دەباتەوە.
ساکی کە پێشتر راهێنەری ریال مەدریدیش بووە هەروەها گوتی متمانەم بە کارەکانی سیمیۆنی هەیە، ئەو کارێکی نایاب دەکات، پێشەنگی یاریزانەکانیەتی، ئەوەی ئەو دەیکات پەرجووەم هەرچەندە تێڕوانینی من بۆ تۆپی پێ جیاوازە لە تێڕوانینی ئەو.
ساکی پێشتر لە 1998 - 1999 راهێنەری ئاتلێتیکۆ مەدرید بوو، بەرلەوەی لە 2004 - 2005 ببێتە راهێنەری ریال مەدرید.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ