به‌سه‌رچوونى ته‌قینى تۆپه‌كه‌ى ئارسێناڵ

21-07-2015
ئەحمەد سەنگاوی
ئەحمەد سەنگاوی @ahmadsangawe
A+ A-

بۆچى ئەرسیناڵ یانزە ساڵە نەیتوانیوە هیچ ناسناوێکى 'پرێمەرلیگ' بەدەستبهێنێت؟ ئەم پرسیارە، پێش هەر کەسێک، پرسیاریى، هاندەرەکانى ئەرسیناڵە، کە بۆچى پاش بەدەستهێنانى ناسناوى 'پرێمەرلیگ'ى ٢٠٠٤ مانیان لە بەدەستهێنانى ئەو ناسناوە گرتووە؟ یانەى ئەرسیناڵ پاش بەڕێ کردنى جیلێکى ئاڵتوونى و پاش پێشکەش کردنى وەرزێکى بێ شکست، کۆتایى بە سەردەمى تواناى کێبڕکێى خۆى هێنا. 

هۆکارەکانى پشت پاشەکشەى ئەرسیناڵ لە کێبڕکێى 'پرێمەرلیگ' چییە؟ لێرەدا هەوڵ دەدەم، چەند سەرنجێک لەسەر بێ بەشبوونى ئەرسیناڵ لە بەدەستنەهێنانى 'پرێمەرلیگ' بخەمە بەر دیدەى ئێوە.

ساڵانى پێشوو، بەخشینى چانس بە یاریزانە تازەپێگەیشتووەکان، هێنانە پێشەوەى دەموچاوگەلێکى نوێ و لاو و دواتر کارکردن لەسەر ئاستیان بە ئامانجى بوون بە ئەستێرە، سەرەکیترین ئیشى ''ئارسین ڤینەر''ى ڕاهێنەر بووە. بۆ نموونە فابریگاس، ڤانپێرسى...تاد، دواتر فرۆشتنیان بە نرخێکى گرانبەها بە یانەکانى دیکە. ئەمەش پێچەوانەى تمووحى یانەیەکە، کە ئیش بۆ بەهێزکردن و بەدەستهێنانى ناسناو بکات. ئێستا پێڕەوى لە سیاسەتى پێچەوانەى خۆى دەکاتەوە، کە دەگەڕێت ئەستێرەى ناسراو دەهێنێتە ڕێزەکانییەوە. بۆ نموونە ئەلێکسیس سانچێز. 

مەسعوود ئۆزێل...تاد. جارێکى دیکە گوێبیستى موژدەى پێشوەختە و پێش دەست پێ کردنى خولى پرێمەرلیگ، لە زارى ئارسین ڤینگەر بیسترایەوە، کە باس لەوە دەکات تیپەکەى تواناى بەدەستهێنانى پرێمەرلیگى هەیە، بەهۆى بوونى ژمارەیەک یاریزانى ئاستبەرز لە ڕێزى یانەکەدا. لەگەڵ ئەو بۆچوونەى ڤینگەرم کە ژمارەیەک ئەستێرەى بەتواناى لە پێکهاتەى ئەرسیناڵ بوونى هەیە و لەو ئاستەدان، کە بتوانن کێبڕکێى یانە گەورەکانى ئینگلتەرا بکەن بۆ بەدەستهێنانى پرێمەرلیگ، بەڵام ئەوەى نیشانەى پرسیار لەسەر مووژدەکانى ڤینگەر دادەنێت، ئەوەیە، کە بەباشى تەماشاى کەم وکورتییەکانى تیپەکەى نەکردووە. وەرزى ڕابردوو، زۆربەى شیکەرەوەکانى کەناڵە وەرزشییەکانى بین سپۆرت هاوڕابوون لەسەر بوونى بۆشایى یاریزانى ئیرتیکاز لە پێکهاتەى ئەرسیناڵ. بە بڕواى من پێکرانى بەردەوام و ماوەدرێژ هۆکارن بۆ شێواندنى پلان و ئامانجەکانى ڤینگەر، بەڵام نەتوانینى هێنانى هێرشبەرێکى سوپەر، هۆکارى سەرەکین بۆ نەتوانینى تەرجەمەکردنى ئەو دەرفەتانەى ئەستێرەکانى هێڵى ناوەند و لاتەنیشتەکانى یانەکە بۆ هێرشبەرانى دەسازێنن. بە کورتى کێبڕکێ کردن بۆ بەدەستهێنانى پرێمەرلیگ پێویستى بە هێرشبەرێکى گۆڵکەرە، کە نیودەرفەت لەدەست نەدات، نەوەک ئۆلیڤى جیرۆد، کە چەندین دەرفەتى ئاسان بەهەدەر دەدات! یان دانى وێڵباگ. 


بە کورتى قەیرانى قوڵى ئەرسیناڵ نەبوونى هێرشبەرێکە، کە بتوانێ جێگەى تێرى هێنرى بگرێتەوە، نەبوونى یاریزانێکى ئیرتیکازە، شوێنى ڤێرا بگرێتەوە. نەبوونى دوو یاریزانى ئاست جێگیرە لە دڵى بەرگریى. نەبوونى گۆڵچییەکى ئاست جێگیرە لەدواى یانس لێمان.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە