رووداو-هەولێر
مارکۆ ئەسێنسیۆ، یاریزانی یانەی ریال مەدرید داوای لە یانەکەی کردووە کە لە پێکهاتەی سەرەکی یاری پێبکەن دەنا لە یانەکەی دەڕوات.
لە هەواڵیکی دەیلی ئێکسپرێسی ئینگلیزیدا هاتووە" ئەسێنسیۆ ناچیتە یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی و بارسێلۆنای ئیسپانی بەڵکو دەیەوێت ئەم وەرزەش یاری بۆ یانەکەی بکات بەمەرجێک لە پێکهاتەی سەرەکی یاری بکات و نایەویت ئیدی بە یەدەگی بمێنیتەوە".
رۆژنامەکە نووسیوویەتی" یاریزانەی 21 ساڵییەکە بە یانەی ریاڵی گووتووە ئیدی با وەک گاریس بەیل پشت بە من ببەستن نەک بە شێوەی یەدەگ بمێنمەوە و ئیدی گرینگینەدان لە لایەن زێدانەوە یاریزانەکەی تووشی خەمۆکی کردووە".
مارکۆ ئەسێنسیۆ لەگەڵ یانەی ریال مەدرید نزیکبووەتەوە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تاوەکو 2023 و ساڵانە 4 ملیۆن و نیو لە یانەی شاهانە وەردەگرێت و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی 500 ملیۆن یۆرۆیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ