ئاستنزمى مەسعوود ئۆزێل بە درێسى ئەرسیناڵەوە، پەیوەندیى بە شێوازى پلانەکەى ئارسین ڤینگەرەوە هەیە، کە دیار نییە لە ناوەڕاستى یاریگا کێى دەستنیشانکردووە، وەک گۆڵدروستکار، کێ سەرکردایەتى ناوەڕاستى یاریگا دەکات، کێ وەک باڵى لاتەنیشت یارى دەکات، هەر ئەمەشە وایکردووە، جوڵەى ئۆزێل، دەرکەوتنى ئۆزێل زۆر سنوورداربێت.
ئەو پلانەى ئارسین ڤینگەر بە جۆرێکە، هەم یاریزان ماندوو دەکات، هەم تێکەڵکارییەکى پێوە دیارە، ئاشکرا نییە کێ ڕۆڵى گۆڵگەر دەبینێت. واتە لە ئەرسیناڵ یەک، یان دوو یاریزانى دیاریکراو نییە تا ئاسانکارى بۆ بکرێت، هاوکات هیچ جۆرە تەنسیقێک لەنێوان یاریزانى ناوەڕاستدا نییە، وەک ئەوەى مەرکەزى یاریزانان بۆ یەکترى ئاشکرابێت، تا ئۆزێل شوێنى یارییکردنى دیار بێت و بزانێ وەزیفەى هاوڕێکانى چییە. گرفتى گەورە بۆ ئۆزێل لە خولى ئینگلیزى ئەوەیە، کە خولى ئینگلیزى پێویستى بە دەرکەوتنى بەردەوام و تاقە خەزنکردن هەیە.
ئەوانەى لە خولى ئینگلیزى سەرکەوتوون، یان خاوەن خێراییەکى باشن، یان خاوەن توانایەکى جەستەیى باشن، ئۆزێل لەم دوو تایبەتمەندییە بێبەشە. ئۆزێل زیاتر ئیعتیمادى لەسەر دیقەیە لە گواستنەوەى تۆپى کورت و هێمن یارییکردن و گرنگیدان بە ئاستى هونەرى و تۆپ گلدانەوە، کە ئەمانەش لە خولى ئینگلیزى، یان بایەخى نییە، یان ڕیتمى یاریى تیپەکە لەگەڵ ئەم تایبەتمەندیانە نایەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ