رووداو-هەولێر
مەسعود ئۆزێلی یاریزانی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی بە هاوڕێکانی لە یانەکەی گوتووە دەچێتە مانچێستەریونایتد و ئارسن ڤینگەریش رەتیدەکاتەوە.
بە گوێرەی هەواڵی رۆژنامەی دەیلی مەیلی ئینگلیزی، مەسعود ئۆزێلی بەڕەچەڵەک تورک لە مانگی 1ی ساڵی داهاتوو یانەکەی جێدەهێڵێت و دەچێتە یانەی مانچێستەریونایتد.
یاریزانە 29 ساڵییەکە کۆتایی ئەم وەرزە گریبەستی لەگەل ئارسیناڵ کۆتایی دێت و بە هاوڕێکانی گوتووە دەچێتە مانیو چونکە مۆرینیۆ داوای کردووە.
ئەم وەرزە ئۆزێل لەگەڵ یانەی ئارسیناڵ تەنیا بەشداری 6 یاری کردووە و هیچ گۆڵێک و ئاسیستێکیشی نییە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ